مێژووى جیاوازیان هه‌یه
تیمه‌كانى سێ زانكۆى جیهانى كارى كنه‌و پشكنین له سێ گردى شوێنه‌وارى سلێمانى ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شوێنه‌اورى هه‌رێم ده‌ڵێت، تیمه‌كانى سێ زانكۆى جیهانى كارى كنه و پشكنین له سێ گردى شوێنه‌وار له سنوورى پارێزگاى سلێمانى ده‌كه‌ن و، كاركردن له‌م گردانه یه‌كه‌مجار نییه، به‌ڵكو ساڵانى پێشووتر ده‌ست به پشكنینه‌كانیان كراوه.
گردى کاژاو،له نزیک گوندى بێستانسوور به‌پێی ئه‌و كاره پشكنینانه‌ى پێشتر بۆى كراوه مێژووه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان
گردى یاسین ته‌په، له سنورى شارەزوور، کۆمەڵێک کەلوپەلی مێژوویی دۆزراوەتەوە، مێژووه‌كه‌یان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی ناوەڕاست .
گردی بەگم لە سنووری سەیدسادق مێژووه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا.
کەیفی مستەفا عەلى، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوورى هه‌رێم، ئەم زانیاریانەی سەرەوەی به 964 دا و ئاماژەی بەوەکرد سه‌ردانى گرده شوێنهوارییهكانیان كردووه بۆ چاودێری و سه‌رپه‌رشتیكردنى كارى تیمه بیانییه‌كان.
وتیشی “گردى کاژاو لەلایەن تیمى شوێنەوارى زانکۆی (ئیرلنینگ جێرمان) و گردى (یاسین تەپە) له‌لایه‌ن تیمێکى شوێنەواریى زانکۆى (ساپێنزا)ى ئیتاڵى و (گردى بەگم)ى دەشتى شارەزووریان کرد کە تیمێکى شوێنەوارى زانکۆى (فرى بەرلین) كاری كنه و پشكنینى تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
هێشتا ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانى كارى ئه‌م تیمانه بۆ وەرزی نوێی کارکردنیان رانهگهندراوه و كه‌ى كاره‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌یان ته‌واو كرد ئه‌نجامه‌كه‌شی راده‌گه‌یه‌ندرێت.