دەربەندیخان

وەرزى قەدەغەى راوەماسى نییە؛ بەڵام دوو تۆڕى راوچیان دەستیان بەسەرداگیرا

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى وەرزى قەدەغەى راوەماسى کۆتایى هاتووە، بەڵام لە چەمى دێوانەى سنوورى دەربەندیخان، دوو تۆڕى ماسیگرتن دەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، چەمی دێوانە لە سنووری قەزای دەربەندیخان راوکردنی ماسی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و رێگە پێدراونیە لەهیچ کاتێکدا ڕاوی تێدا بکرێت، هەربۆیە لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بەردەوام چاودێری دەکرێت .

وەک باسکراوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بۆسەر چەمی دێوانە، توانیان دەست بگرن بەسەر  دوو تۆڕی ماسی گرتن کەلەلایەن سەرپێچیکاران دانرابوون.

حەوت بەنداوى هەرێم سەرڕێژ بوون

حەوت بەنداوى هەرێم سەرڕێژ بوون