ئاسایش دەیەوێ ئاگاداربن
مینێک لە گوندێکی دێگەڵە دەتەقێندرێتەوە مەترسن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەم بەیانییە و کاتژمیر 9:00، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و دەزگای مین، بە هەماهەنگی یەکتر هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی مینێک لە باکووری رۆژئاوای گوندی “گۆمەشین” لە دێگەڵە.
ئەگەر گوێبیستی هەردەنگێک بوون، پەیوەندی بەوکارەوە هەیە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر کە 964 بینوویەتی، باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 23.9.2025، ئاگاداری دانیشتووانی گوندی “گۆمەشین”ی سنوری ناحیەی دێگەڵە و گوندەکانی دەوروبەری دەکەینەوە کەوا مینیک لە کاتژمێر 9:00ی سەر لەبەیانی دەتەقێندرێتەوە.
بنکەی ئاسایشی دێگەڵە هاوکاری، تیمەکانی دەزگای مین دەکات و هەر دەنگێک لە باکوری رۆژئاوای ئەو گوندە هات جێگەی ترس نییە و مینێکە دەتەقێندرێتەوە.