شەش کاتژمێری خایاندووە

جگەری بە براکەی بەخشی و هەردووکیان تەندروستیان باشە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو رۆژنامەنووسەی بەشێک لە جگەری خۆی بە براکەی بەخشی، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییان بۆ کرا و لە دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر مانەوە لە ژوری نەشتەرگەری، نەشتەرگەریەکە بە سەرکەوتوی کۆتایی هاتووە.

زریان و سیروان دوو بران و خەڵکی برادۆستن، زریان مامۆستایە و سیروانیش رۆژنامەنووسە، لە دوای ئەوەی زریان پێویستی بە گۆڕینی جگەر دەبێت، سیروانی برای بڕیاردەدات کە بەشێک لە جگەری خۆی بە براکەی ببەخشێت.

سابیر برادۆستی، باوکی ئەوانە، پەیامنێری 964 قسەی لەگەڵ کردووە و دەڵێت،”هەردوو کوڕەکەم لە ژووری نەشتەرگەری هاتوونەتە دەرەوە، دکتۆرەکان پێیان وتین نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتو بوو”.

وتیشی، سیروان زووتر هاتە دەرەوە، لە نزیکەوە نەم بینیووە، بەڵام دکتۆرەکان ڤیدیۆیان بۆ کردم و سیروان،”دەڵێت من زۆر باشم بابە گیان”، هەرچی زریانە درەنگ تر هاتە دەرەوە بەنج بەری نەداوە، بەڵام تەندروستی جێگیرە.

سیروان و زریان خەڵکی برادۆستن، زریان گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە و مامۆستای گرێبەستە، چوار ساڵە تووشی نەخۆشی جگەر بووە، سیروان تەمەنی 33 ساڵە و خێزاندارە، سەرەتای ئەمساڵ دکتۆرەکان پێیان دەڵێن، پێویستە جگەری زریان بگۆڕن، هەربۆیە سیروان پەیمانی برایتییەکەی نوێ دەکاتەوە و بڕیار دەدات بەشێک لە جگەری ببەخشێتە براکەی.

سیروان سابیر، پێش نەشتەرگەرییەکە بە 964ـی وت، “بۆ رزگارکردنی ژیانی براکەم ناچار بووین جگەری بۆ بگۆڕین، هەرچی تەقەلامان دا، لە هیچ شوێنێک جگەرمان دەست نەکەوت، بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ براکەم سەردانی هیندستان بکەین و لەوێ لە جگەری خۆم پێ ببەخشم”.

رۆژنامەنوسێکی سۆران بەشێک لە جگەری دەبەخشێتە براکەی

رۆژنامەنوسێکی سۆران بەشێک لە جگەری دەبەخشێتە براکەی