پزیشکی دادی دهۆک وێنە: 964
ئەم ئێوارەیە روویداوە
گەنجێک لەناو یەکێک لەمەلەوانگەکانی دهۆک خنکا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
گەنجێک لەناو یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری دهۆک خنکا، و تیمەکانی 122 هاتوون لەناو مەلەوانگەکە دەریان هێناوە و دوای دڵنیابوونەوە لەوەی گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
لەنزیک کاتژمێر 6:00 ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە2025.9.22، لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی رۆژهەلاتی سەنتەری دهۆک، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەمەبەستی خۆ فێنککردنەوە لەگەڵ کەسوکارەکانی چووەتە مەلەوانگەکە و دواتر لەناو مەلەوانگەکەدا خنکاوە.
پەیامنێری 964 سۆراگێ کردووە و لەزاری وتەبێژی تەندروستی گواستییەوە، راهێنەرەکە ئاگاداری خنکانی گەنجەکە نەبووە و پەیوەندییان بە تیمی بنکەی 122یان کردووە.
هەیسەم بەربهاری، وتەبێژی بنکەی تەندروستی 122 لەپارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، تیمەکانمان ئاگادارکراون لە خنکانی گەنجێک بەناوی” عەمەر بەختیار” لەیەکێک لەمەلەوانگەکانی رۆژهەلاتی شاری دهۆک.
وتیشی، لەکاتی گەیشتنی تیمی 122 گەنجەکە لەئاوەکە دەهێنراوە و رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کرا، بەڵام گیانی لەدەستدابوو، لە ئێستا دا تەرمەکەی بۆ پزیشک داد رەوانەکراوە.
لەسەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئێستا حەوت کەس لەپارێزگای دهۆک خنکاون.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا