چوار جۆری نمایشکردووە
زریپۆشەکانی پێشانگەکەی زاخۆ تەنیا گێڕ و ماکینەکەی ناوخۆیی نیە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
دوو روژە پێشانگەی نێودەوڵەتی زاخۆ بەڕووی بازرگانان و هاوڵاتییاندا کراوەتەوە، زیاتر لە 100 کۆمپانیا لە 20 وڵاتی جیاجیا بەبەرهەمەکانییانەوە لە پێشانگاکەن، زۆرترین کۆمپانیا هی خۆڕاک و خواردەمەنین و بەشێکی تریش بیناسازی و دروستکردنی ئۆتۆمبێل و کارەبای وزەی خور.
کۆمپانیای ئەتروشیش بەدروستکردنی ژمارەیەک زریپۆش و ئۆتۆمۆبێلی جەنگ بەشدارییان کردووە کە تەنیا گێڕ و ماکینە و شاسی زریپۆشەکان بەرهەمی ناوخۆ نین، ئەوانی دیکە هەموو لەناوخۆ بەرهەمهێنڕاون.
ئەنوەر سەلیم، خاوەن و بەرێوەبەری کۆمپانیای ئەتروش بە 964 وت، 100 زریپۆش و ئۆتۆمۆبێلی لەم شێوەیەیان دروست کردووە و چوار نموونەی ئەوان لەپێشانگاکە نمایش کراون، زریپۆشەکان گوللەنەبڕن و هەشیانە مۆشەکیش کاریگەری لەسەر ناکات.
ئەو وتی، پلانیان هەیە بەپێشخستن و تایبەتمەندی و توانای زریپۆشەکان و ئەگەر کارئاسانی و هاوکاریی بکرێن داهێنان و بەرەوپێشبردنی باشتریش دەکەن.
پێشانگای نێودەوڵەتی زاخۆ لەرۆژی 21.9.2025 کراوەتەوە، هاوکات ئەوە لە کاتێدا لەگەڵ چوار ساڵەی بەئیدارەبوونی زاخۆ، یەکەمجارە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە زاخۆ بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا