ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامن - وێنە: 964
ئەمڕۆ "رۆژی بێ ئۆتۆمبێل"ە
هەموو 2.7 کەسێک لە کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
کەمکردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێل و تیشک خستنە سەر پێویستی پاراستنی ژینگەیە، یەکێکە لە دیارترین میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جیهانی، ئەمڕۆ “رۆژی بێ ئۆتۆمبێل”ە لە جیهان.
ئەوە زانراوە، هەموو 2.7 کەسێک لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت
مێژووی ئەم رۆژە دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێشخەری هەڵمەتی “ڕۆژی بێ ئۆتۆمبێل” لە ساڵی 1956، کاتێک چەند وڵاتێک، وەک بەلجیکا، هۆڵەندا و سویسرا، ناچاربوون رێوشوێنی توند بگرنەبەر بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە 964ی وت،ئەمڕۆ جیهان ئاهەنگی “رۆژی بێ ئۆتۆمبێل 2025” دەگێڕێت، ئامانجی ئەم رۆژە کەمکردنەوەی دەردانی غازی ئۆتۆمبێلەکان و تیشک خستنە سەر پێویستی پاراستنی ژینگە و گەرمکردنی هەسارەکەیە.
بە هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی کەمتر پشت بە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن و بەدوای بەدیلەکاندا بگەڕێن، ئەم ڕۆژە یەکێکە لە دیارترین میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری جیهانی لەسەر ئەم بابەتە.
ئەو سەرۆکی رێکخراوە وتی، رۆژانی بێ ئۆتۆمبێل دەرفەتێکی زۆرباشە بۆ خەڵک بۆ ئەوەی درک بە کاریگەرییەکانی پیسبوون لەسەر ژیانمان بکەین، وە دەردانی گازی ژەهراوی ئۆتۆمبێلەکان یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگەی دەرەوە بەتایبەت لە شارەکاندا.
لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 350 هەزار) ئۆتۆمبێل بوونی هەیە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی میری 28 هەزار و 929 ئۆتۆمبێلە، هەموو 2.7 کەسێک لە هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلێکیان بەردەکەوێت، ئەوەی لەگەڵ ئەوەی ژمارەی ئۆتۆمبیل لە عێراقدا گەیشتووە بە هەشت ملیۆن ئۆتۆمبیل، هەر 5.7 کەسێک ئۆتۆمبیلێکیان بەردەکەوێت.