نه‌ینه‌وا زۆرترین بووك و زاواى هه‌بووه
رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له عێراقدا كه‌میكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكى ده‌زگای دادوه‌ری عێراق، رێژه‌ی جیابونه‌وه‌ى هاوسه‌ران له‌و وڵاته رووى له كه‌می كردووه، به‌جۆرێك نزیكه‌ى 700 حاڵه‌ت كه‌می كردووه و پارێزگاى نه‌ینه‌واش زۆرترین هاوسه‌رگیری تۆمار كردووه.
ئاماره‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌ماوه‌ی مانگی (ئاب) رابردوودا 16 هه‌زار و 654 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری له سه‌رجه‌م دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی عێراق تۆماركراون، له به‌رامبه‌ردا شه‌ش هه‌زار و 214 حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌بووه.
به‌راورد به مانگى ته‌ممووز حاڵه‌ته‌كانى جیابوونه‌وه 696 حاڵه‌ت كه‌میكردووه.
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا زۆرترین گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی تۆماركردوه، كه سێ هه‌زار و 92 گرێبه‌ست بووه، له‌دوای ئه‌ویش سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا دێت به‌تۆماركردنی دوو هه‌زار و 29 گرێبه‌ست، دواتر دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌رخی به‌غدا به هه‌زار و 938 گرێبه‌ست، له‌هه‌مانكاتیشدا دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌رخی به‌غدا زۆرترین حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ی تۆماركردووه كه هه‌زار و 225 دۆسیه‌ی جیابونه‌وه بووه، دواتر دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ره‌سافه‌ی به‌غدا دێت به هه‌زار و 139 دۆسیه، دواتر دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌سره به 636 دۆسیه.