بەرنامەی لەشساغی

“خواردنی کوردەواری دەتوانێت تەندروست بێت”

964+

جێگر مەحمود

خواردنی کوردی دەتوانێت تەندروست بێت، ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو ئامادە بکرێت.

د. ئیبراهیم تاهیر پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ بەشی خۆراک، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی لەشساغی 964 روونیدەکاتەوە کە کێشەکە لە زیادەڕۆیی و شێوازی هەڵەی ئامادەکردندایە نەک لە خواردنەکە خۆی، خواردنە چەورەکان وەک قەلی و پاچە و شفتە و کوببە بە چەوری زۆرەوە دەتوانن زیانبەخش بن، بەڵام خواردنەکانی وەک دۆڵمە و ترخێنە و دۆغاوە کە سەوزەی زۆریان تێدایە، سوودبەخشن ئەگەر کەمچەوری بن.

ئاماژە بەوەش دەکات کە رۆنی ئاژەڵ بە بڕێکی مامناوەند سوودی هەیە، ئەو دەنگۆیانەشی باس لەوە دەکەن کە ماسی و ماست پێکەوە ژەهر دروست دەکەن، هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە.

د. ئیبراهیم دەشڵێت، نان و برنج سەرچاوەی وزەن و کێشە نین، ئەگەر بەشێوەی تەندروست وەک برنجی قاوەیی و نانی جۆ و بە بڕی گونجاو بخورێن، خواردنی ژەمێکی پڕ لە برنجی سپی و نان و چەوری دەبێتە هۆی هەستی قورسی و ماندوێتی، چونکە ئەمە نیشانەیەکی باش نییە و هۆکارەکەی زۆر جار دەگەرێتەوە بۆ زیادەرۆی لە خواردندا.

بۆ سفرەیەکی تەندروست د. ئیبراهیم تاهیر ئامۆژگاری دەکات کە برنجی قاوەیی بەکاربهێنین، چونکە رێژەی شەکری خوێن بە جێگیری دەهێڵێتەوە، هەروەها سەوزە لە ژەمەکاندا زیاد بکەین و چەوری کەم بکەینەوە، لە خواردنەوەی چا بە شەکرـیشەوە لەکاتی ژەمەکان دوور بکەوینەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"غودە کاریگەری لەسەر سپێرم و لاوازی سێکسیی پیاوان هەیە"

نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و كاریگەری...

نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و كاریگەرییە زیانبەخشەكانی چین؟