ئەگەر هەیە ئێران بکەوێتە ژێر گەمارۆی زیاتر

بەهای تمەن داڕما و 100 دۆلار 10 ملیۆن و 400 هەزار تمەنی تێپەڕاند

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا، بەهای تمەن داڕما و 100 دۆلار بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن و 400 هەزار تمەن بەرزبووەوە.

کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 هەر دۆلارێکی ئەمریکی بە نزیکەی 104 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە بە حەواڵە، واتە هەر 100 دۆلارییەک بە 10 ملیۆن و 400 هەزار تمەن بووە، بە نەختیش نۆ ملیۆن و 800 هەزار تمەنی کردووە.

کەیفی خۆشناو ئەو جیاوازییە زۆرەی بۆ ناسەقامگیری بەهای تمەن گەڕاندەوە و وتیشی، ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕی دراو بوو بەفەرمی، 100 دۆلار بەراورد بە هەفتەی رابردوو نزیکەی یەک ملیۆن تمەن بەرزبووەتەوە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێراندا لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گەڕاندەوە.

بەرامبەر دیناریش ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 141 هەزار و 500 دینار بووە و هەر ملیۆنێک لیرەی سووریش بە 130 هەازر دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش، 100 دۆلار بۆ نزیکەی 10 ملیۆن و 500 هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دین...

بە لێدوانێکی ترەمپ بەهای تمەنی ئێرانی بەرزبووەوە و دیناریش دابەزی

دۆلار دابەزی و دینار و تمەنیش بەرزبوونەوە؛ دانوستانەک...

دۆلار دابەزی و دینار و تمەنیش بەرزبوونەوە؛ دانوستانەکانی تاران و واشنتن چوونە قۆناغێکی نوێ