ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆ لەوێ بوو

له‌ كه‌ركوك كامێرای چاودێری ئه‌ڵمانى لەسەر رێگا و شەقامەکان دادەندرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێت، بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ کامیرای تۆماری سەرپێچی ئەڵمانی بۆ کەرکوک دابین دەکات.

ئەمرۆ یەکشەممە عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە سەردانێکیدا بۆ کەرکوک رایگەیاند کە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا کراوە بۆ هاوردەکردنی کامێرای راداری نوێی دیاریکردنی خێرایی و تۆماری سەرپێچی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ لەسەر رێگا سەرەکییەکانی پارێزگاکە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیرى ناوخۆ ستایشی دۆخی ئەمنیی کەرکوکی کرد و ئاماژەی بە کەمبوونەوەی بەرچاوی تاوانکاری و رووداوە تیرۆریستییەکاندا، هاوکاریی بەهێزى نێوان هێزە ئەمنییەکان و حکومەتی خۆجێیشی به‌رزنرخاندووه‌ بۆ پاراستنی سەقامگیری پارێزگاكه‌.

له‌ خورماتوو ژنێک به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوه‌ گیانی لە...

له‌ خورماتوو ژنێک به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوه‌ گیانی لەدەستدا

"زۆربه‌ى رووداوه‌كانى هاتووچۆ و گیان لەدەستدان لە رێگاوبانەکانی دەرەوەن"