هەست بە سەرما دەکرێ

رەشەبایەک دێت و ئاسمانیش شین و پاک دەبێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمشەو “شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە” بۆ بەرەبەیانی سبەینێ رۆژی دووشەممە، لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری سلێمانی و بەشێکی ناوچە جیاجیاکانی سنووری هەڵەبجە و گەرمیان و رۆژهەڵاتی کەرکوک رەشەبا هەڵدەکات.

ئەو رەشەبایە، بای باکووری رۆژهەڵاتە و چالاک دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، لە ئەمشەوەوە تا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، لە هەندێک کاتدا بای باکوور و بای باکووری رۆژهەڵات چالاک دەبێت، خێرایی رەشەباکە 30 بۆ 55 بۆ 60 کیلۆمەتر دەبێ لە کاتژمێرێکدا.

هەروەها، بەپێی شوێن و کات گۆڕانکاریی روودەدات، لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری سلێمانی بەراورد بە ناوچەکانی دیکە خێرایی باکە چالاکتر و بەهێزتر دەبێت.

بایەکە کاریگەری لەسەر ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێ و بە تەواو پاک و شین دەبێت و خۆڵ نابارێت، ئەو شارەزای کەشناسە وتی، لە کاتی شەودا هەست بە سەرمای تەواو دەکرێت.

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت

خۆڵبارین کەم دەبێتەوە و کەشەکە فێنکتر دەبێت