سلێمانى

بۆ ماوەى سێ شەوى تر داخستنى تونێلى پێشڕەو بەردەوام دەبێت

964+

وریا فەتاح

بە مەبەستی پاککردنەوە و كێشانی هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوەوە، رێڕەوی تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەیەكی كاتی و لەچوار شەوی جیاوازدا، هاتوچۆ بەڕووى شۆفێراندا لە توێلەکە دادەخرێت.

بەپێى راگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى شارەوانى سیتەک، لە شەوى رابردووەوە تونێلى پێشڕەو لە کاتژمێر 11ى شەو بۆ 6ـى بەیانى، تونێلى پێشڕەو داخراوە.

داخستنەکە سێ شەوى داهاتووش بەردەوام دەبێت و بە هەمان شێوە لە 11ـى شەو بۆ شەشى بەیانى دادەخرێت.

ئاشکراشى کردووە، داخستنەکە بۆ جێبەجێكردنی مەرجە ئەندازەییەكانی هاتووچۆیە لەناو رێڕەوی تونێلەكە بەمەبەستی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی رووداوی هاتووچۆ.

"پلانمان ھەیە دوو تونێلی نوێ لە دەربەندیخان دروست بکەین"