بۆ دابینكردنى ئاسایش بوو
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئۆپەراسیۆنێکى كێوماڵكردنى له چیای قەرەچوغ ئه‌نجامدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ و‌ه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئۆپه‌راسیۆنێكی كێوماڵكردنى له زنجیره چیاى قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامداوه، مه‌به‌ست لێى نه‌هێشتنى جموجۆڵى تیرۆریسان بووه.
لیوای 18ـی پیادە، سه‌ر به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر 6:00ـی بەیانی، لە زنجیرە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکه‌یان ئەنجامداوه.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زنجیرە چیای قەرەچوغ و سنوری گوندەکانی خدرجیجە، حاجی شێخان، حه‌سه‌ن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ، کێوماڵ کران و بە وردی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکەدا ئەنجامدا، ئەمەش بۆ رێگریکردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسی تیرۆریستان لەو سنورەدا و کاتژمێر 1:00ـى دوای نیوەڕۆش کۆتایی هات.