جلوبه‌رگی تەسك و كورت قەدەغەیە

سبه‌ینێ زانكۆى كه‌ركوك به‌ سیستمی یەكپۆشییه‌وه‌ وه‌رزى نوێى خوێندنى ده‌ستپێده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ به‌ جێبه‌جێكردنى سیستمى یه‌كپۆشی بۆ خوێندكاره‌كانیان وه‌رزى نوێى خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، به‌پێی سیستمه‌كه‌ش جلوبه‌رگی تەسك و كورت له‌ خوێندكاران قەدەغە كراوە.

به‌پێی ئامارێكی زانكۆكه‌، زانكۆى كه‌ركوك لە 19 كۆلێژ پێكدێت كه‌ نزیكەی 35 هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن.

بڕیارى یه‌كپۆشییه‌كه‌ى زانكۆى كه‌ركوك به‌پێی رێنماییه‌كانى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقه‌ كه‌ ئەنجومەنی زانکۆی کەرکوک بڕیاری جێبه‌جێ كردنى سیستمى یه‌كپۆشی جلوبەرگی زانکۆ بۆ خوێندکاران جێبه‌جێ ده‌كات.

رەنگە رێگەپێدراوەكان:

بۆ نێر:  كراس (سپی، رەساسی، رەش، ئاسمانی)، دوور لە هیچ گرافیك و نووسینێك، پانتۆڵیش (نیلی، رەش، رەساسی)، جینزیش رێگەپێدراو نییە.

بۆ مێینە: قەمیس (سپی، رەساسی، رەش، نیلی، ئاسمانی)، دوور لە هیچ گرافیك و نووسینێك، تەنوورەش (نیلی، رەش، رەساسی)، جل و بەرگی پانتۆڵ و جینز رێگەپێدراو نییە.

به‌پێی سیستمى یه‌كپۆشییه‌كه‌، جلوبەرگی تەسك و كورت و  ماکیاژێکی گەشاوە و لەبەركردنی ئیكسسوارات بۆ هەردوو رەگەز قەدەغەیە.

خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک ئازادن بە هەر زمانێک بیانەو...

خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک ئازادن بە هەر زمانێک بیانەوێت وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دە...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی کەرکوک داوای زەوی دەکەن

هەواڵێکى خۆش بۆ ئەو خوێندکارانەى کەرکوک کە لە زانکۆکان...

هەواڵێکى خۆش بۆ ئەو خوێندکارانەى کەرکوک کە لە زانکۆکانى هەرێم وەرگیراون