لە گوندێکی شارباژێر

کۆمەڵێک داربەڕووی باڵابەرزی قەتڵوعام کرد؛ دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لە گوندێکی شارباژێر تەوربەدەستێک کۆمەڵێک داربەڕووی باڵابەرزی قەتڵوعام کرد، پۆلیسی دارستان و ژینگە دای بەسەریدا و دەستگیری کرد.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، لەپێناو پاراستنی سروشتی ناوچەکەیان و رێگریکردن لە سەرپێچیکاران، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت دەرچوونێکیان بۆ سنوری گوندی بەزەڕوو، ئەنجامداوە و توانیویانە سەرپێچیکارێک بەتۆمەتی داربڕین دەستگیر بکەن.

لەگەڵ دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارە، دەستیشگیراوە بەسەر مشارێک و کۆمەڵێک داری بڕاوە لە جۆری داربەڕوو.

بەقسەی هێمن کەمەرخان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەر کراوە.

پێنج کەس ژمارەیەک شۆڕەبی لاو و بەتەمەنیان بڕییەوە؛ دەس...

پێنج کەس ژمارەیەک شۆڕەبی لاو و بەتەمەنیان بڕییەوە؛ دەستگیر کران

داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی ...

داربڕینەوە و ئاگركردنەوە وائاسان نییە و دەبێت باجەكەی بدەیت