لە ئیستەنبۆڵ

بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداریی پێشانگای دیمەن و سەوزایی بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، چوارەمین پێشانگای دیمەن و سەوزایی لە شاری ئیستەنبۆڵ لە تورکیا دەكرێتەوە، بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشداربن و هوتێل و چەند خزمەتگوزارییەكیش بەخۆڕاییە بۆ ئەوان.

كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 بە 964ی وت، پێشانگای دیمەن و سەوزایی لە ماوەی نێوان 8  تا 11.10.2025 لە ئیستەنبۆڵ دەكرێتەوە، بازرگان و خاوەنكارانی هەولێر لەم بوارەدا دەتوانن بەشداریی بكەن، بۆیە دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن، بۆ ئەوەی زانیاریی پێویستین پێبدرێت.

وتیشی، وەك ئۆفەرێك، ئەوانەی بەشداریی پێشانگاكە دەكەن، مانەوە لە هۆتێل، گواستنەوە لە هۆتێل بۆ پێشانگا و بەپێچەوانەوە، نان خواردنی نیوەڕۆیان لەسەر ئەستۆی رێکخەری پێشانگاکە دەبێت.

هەروەها ئەوەشی روونكردەوە، كە دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی داواكاریی بەشداریكردن رۆژی 25ی ئەم مانگەیە.

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا ل...

ژووری بازرگانیی هەولێر: دەتوانن بە 1600 دۆلار کۆمپانیا لە ئیمارات دابمەزرێنن