جامی جیهانیی خانمان

بەڕازیل لە هەولێر 39 گۆڵی تۆمار كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە یارییەكی مێژووییدا لە جامی جیهانیی خانمان لە هەولێر، هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامێكی گەورە و بە 39-0 گۆڵ لە كچانی پاكستانیان بردەوە.

یارییەكە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19.9.2025 لە یاریگەی زانكۆی جیهان لە گەڕی دووەمی پاڵەوانیەتییەكە كرا و كچانی بەڕازیل نمایشێكی سەرنجڕاكێشیان پێشكەش كرد.

كچانی بەڕازیل بە ئاسانی و وەك یەكەیەكی مەشقی یارییان كرد و 39 جار تۆڕی پاكستانیان هەژاند، كە لەدەست كچانی بەڕازیل دادوبێدادیان بوو، تەنانەت هەر پێیان كراوە تۆپی سەنتەر لێبدەن.

بەڕازیل لە یەكەم دەركەوتنیدا زەنگی مەترسی بۆ تیپە ركابەرەكانی لێدا و بەهێز دەركەوتن.

لە بەرامبەردا پاكستان بە دوو یاری 69 گۆڵی لێكراوە و مێژوو و ئامارێكی لە پاڵەوانیەتیی جامی جیهانیی ئافرەتاندا نووسییەوە.

هەر ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەشدا كە پێش ئەو یارییە كرا، كچانی لوبنان بردنەوەیەكی گەورەیان تۆمار كرد و بە 6-0 گۆڵ لە كچانی ئوردنیان بردەوە.

جامی جیهانی فوتساڵی کچان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

جامی جیهانی فوتساڵی کچان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت