" مەترسی زۆرە"
له كاتی خۆڵبارین ده‌بێت چی بكه‌ین بۆ خۆپاراستن؟
+964
ده‌شتی عارف
خۆڵبارین یه‌كێكه له دیارده سروشتییه‌كان و به‌زۆری له كاتی پاییزدا روودەدات، شارەزایەكی تەندروستییش دەڵێت خۆڵبارین زیانی زۆری هەیە و پێویستە خۆمان بپارێزین.
ئەمڕۆ هەینی 19.9،2025 شەپۆڵێكی نوێی خۆڵبارین رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، دكتۆر ئه‌یاد سمین، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه‌دانیش، بۆ 964 باسی زیانه‌كانی خۆڵبارینی كرد و وتی، “خۆڵبارین زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به تایبه‌ت بۆ چاو و بۆریی هه‌ناسه، بۆیه هاوڵاتیان تا بۆیان ده‌كرێت با له‌ماڵ ده‌رنه‌چن و ئه‌گه‌ریش رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌ش، با چاویلكه و ماسك به‌كاربهێنن و كه گه‌یشتنه شوێنی مه‌به‌ستیش با ده‌ست و ده‌موچاویان بشۆن بۆ خۆپارستن”.
هەروەها هۆشداریی دا لەوەی خۆڵبارین زیانێكی زۆری بۆ ئەو كه‌سانه هەیە، کە هه‌ستیارییان هه‌یه له پێست و چاو و بۆریی هه‌ناسه، ئه‌گه‌ر هه‌ستیاریشیان نه‌بێت ئه‌گه‌ری بریندار كردنی چاوی هه‌یه یان ئاوسان له سینگ دروست بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك زیاد ده‌كات”.
له‌دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه خوڵبارین بەشێكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی گرتووه‌ته‌وه و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش تا سبه‌ی به‌یانی به‌رده‌وامیی ده‌بێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا