لە سنووری بێجی
لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
درەنگانی شەوی رابردوو لەسنووری قەزای بێجی سەر بەپارێزگای سەڵاحەدین رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، جۆری رووداوەکە پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی ” bmw و هۆندای” لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، کە هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یەکێک لەشۆفێرەکان لەژێر کاریگەری خواردنەوەی ماددە کحولیەکاندا بووە، بەو پێیەی چەند بوتڵێکی مەشروب و ماددە کحولیەکان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دەستی بەسەرداگیراوەو لێکوڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
وتیشی، لە رووداوەکەدا لەهەردولا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دوانیان خوشک و بران، چوار کەسی دیکەش بەسەختی بریندابوون و سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی فێرکاری تکریت کراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی