پێشتێنه‌ی سه‌وزایی هەولێر
ئه‌وه‌ی زه‌وی به‌ر ئەو پرۆژەیە كه‌وتبێت حكومه‌ت قه‌ره‌بووی ده‌كاته‌وه
964+
ده‌شتی عارف
پرۆژه‌ی پشتێنه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن و زه‌وی ته‌واوی بۆ دابین كراوه، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش زه‌وی به‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌وتبێت، حكومه‌ت به‌زه‌وی دیكه قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه.
هێمن سه‌ید موڕاد، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر بۆ 964 دوا و وتی، ” قۆناغی یه‌كه‌م كه دابین كردنی زه‌وی بوو به‌كۆتا هاتووه و به‌شێكی ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه دابین كراوه بۆ پشتێنه‌كه زه‌وی هاوڵاتیانه و به‌شێكیش زه‌وی كشتوكاڵییه ئه‌ویش به‌شێكی هی حكومه‌ت و به‌شێكی تری هی هاوڵاتییه، به‌ڵام به فه‌رمانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاوڵاتیانه كه زه‌وییان به‌ر پرۆژه‌كه كه‌وتووه به زه‌وی نیشته‌جێ بوون قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه”.
وتیشی، ” له پرۆژه‌یی پشتێنه‌ی سه‌وزایی زۆرترین داری زه‌یتون و فستق ده‌چێنین و جیا له‌وانه‌ش داری دیكه‌ش ده‌چێنین ، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش پرۆژه‌یه‌كی دوور و درێژه چونكه ئه‌و دارانه په‌روه‌رده كردن و كاتێكی زۆری پێویسته تاوه‌كو ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی خۆمان ده‌وێت”.
پشتێنەی سەوزایی هەولێر، پڕۆژەیەکى ستراتیژى هەولێرە و بەشێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا دەسووڕێتەوە و دەکەوێتە دوای شەقامی 150 مەتری، پانی پشتێنەکە دوو کیلۆمەترە، لەگەڵ دروستکردنى زیاتر لە 10 پۆند، بڕیارە لەو پرۆژەیەدا داری زەیتوون و فستق بچێنرێت، ئامانج لە پرۆژەکە جگە لە زیادکردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە و بەرگرتن لە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا، پاراستنی زەوییە کشتوکاڵییەکانە کە بۆ پرۆژەی ناکشتوکاڵی وەک وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون بەکارنه‌يه‌ت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی