شۆفێران ئاگاداربن

لە ماوەیەکی دیاریکراودا چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی شارباژێڕ دەڵێ، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە بۆ پاککردنەوە و هێڵکاری شۆستە و شەقامی ناو تونێلی پێشرەو، لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 20 بۆ 21ی مانگ، بۆ ماوەی چوار شەو  و بەکاتی تونێلەکە دادەخرێ.

ماوەکەی لە کاتژمێر 11:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا قسە لەسەر ئەوەکراوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوی تونێلی پێشرەو دادەخرێت.

شۆفێران دەتوانن رێگەی شاخ بەکاربهێنن لەو ماوەیەدا.

ئەم تونێلە ناحیەی سیتەک و ناوچەکانی شارباژێڕ و ماوەت و چوارتا و دەیان گوند بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، جگە لەوەی رێگەی رێبوار و جوتیار و گەشتیارانە.

"پلانمان ھەیە دوو تونێلی نوێ لە دەربەندیخان دروست بکەین"

له‌ دیوى شارباژێڕ ئێران به‌ هه‌وه‌سی خۆى ئاو به‌رده...

له‌ دیوى شارباژێڕ ئێران به‌ هه‌وه‌سی خۆى ئاو به‌رده‌داته‌وه‌ و دەیگرێتەوە