بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان فراوان ده‌كرێت
ماستەر پلانی نوێی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران جێبەجێ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانى سه‌ر به ئیداره‌ى سۆران، ماستەر پلانێكی نوێ کەوتووه‌تە بواری جێبەجێکردنه‌وه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ى به‌شه‌كانى ئه‌م ده‌روازه‌یه فراوان ده‌كرێن.
ده‌روازه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەرپەرشتیاری دەروازە له‌گه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی دارایی و چەندین کۆمپانیای کەرتی تایبەت شێوازی جێبەجێکردنی دیزانەکانیان بۆ ئه‌م ماستەرپلانه تاووتوێ كردووه كه بڕیاره له هەفتەی داهاتوو ده‌ست به جێبەجێکردنى بكرێت.
ماسته‌پلانه‌كه، لە چەندین شەقام و گۆرەپان و بارەگا و بنکە و سەقیفە و زەوییە نوێیەکان و رێرەوەکان و شوێنە گشتییەکان بە شێوەی ئەکادیمی و زانستی بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان له‌خۆگرتووه، کە له‌گەل بارودۆخی ئێستای دەروازە لە رووی بازرگانی و گەشتیاری و داهاتوویەکی مەودادرێژ بگونجێت.