له نەینەوا ده‌ستگیركرا
گوایه دەتوانێت ژنانی رفێنراوى ئێزدی ئازاد بکات بەڵام ساخته‌كار دەرچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى پارێزگای نەینەوا كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، واى بڵاوكردبووه‌وه كه گوایه ده‌توانێت ژنانى رفێندراوانى ئێزدی رزگار بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا بڕێك پاره‌ى وه‌رده‌گرت.
خه‌یری عه‌لى، سه‌رۆكى رێكخراوى په‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه ساخته‌كاره له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری نەینەوا ده‌ستگیركراوه.
وتیشی “ئه‌و كه‌سه لە رێگەی ساختەکاری و فێڵەوە ئازارەکانی قوربانییەکانی ئێزدی قۆستەوە و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دەتوانێت ژنانی رفێندرا‌و ئازاد بکات”.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه 964 له نوسینگەی رزگارکردنی ئێزیدییەکان وه‌ریگرتووه، ژمارەی بێسەروشوێن و رفێنراوەکانی ئێزدی شه‌ش هه‌زار و 417 کەسن، لەو ژمارەیە سێ هه‌زار و 548 ژن و دوو هه‌زار و 869 پیاون، سێ هه‌زار و 585 کەس ئازاد کراون، له‌وانه‌ش هه‌زار و 211 ژن، 339 پیاو، هه‌زار و 74 منداڵی کچ و 961 منداڵی کوڕ.