بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى جه‌ژنى جه‌ما بكه‌ن
ئەفسەر و کارمەندانی ئێزیدی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق مۆڵه‌تى هه‌فته‌یه‌كیان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌رچى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندى ئێزدى له وه‌زاره‌تەکانى ناوخۆ و به‌رگرى عێراق هه‌یه مۆڵه‌تى یه‌ك هه‌فته‌یان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان به‌شدارى جه‌ژنى جەما بكه‌ن.
مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتارى كوردى ئێزدى له عێراق به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نووسراوى فه‌رمى بۆ سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپای عێراقی ناردووه بۆئه‌وه‌ى ئێزدییه‌كانى ناو سوپا له جه‌ژنى جه‌ما بێبه‌ش نه‌بن، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه.
وتیشی “ره‌زامه‌ندى مۆڵه‌ت بۆ ئه‌فسه‌رو كارمه‌نده‌كان له رۆژى 5 تاوه‌كو 13ـ مانگى داهاتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆى عێراقیش مۆڵه‌ت بۆ ئه‌قسه‌ر و كارمه‌ندانى ئێزدی وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى جه‌ژنه‌كه بكه‌ن.
جەژنی جەما، یەکێکە لە جەژنەکانی کوردانی ئێزدی، ماوەی هه‌فته‌یه‌ك دەخایەنێت، رێوڕەسمی ئایینی جیاواز بەڕێوەدەچێت، كه هاوشێوەی رێورەسمەکانی حەجە لە ئایینی ئیسلامدا کە پەیڕەوانی ئەم ئایینە لە سەرتاسەری جیهان روو لە پەرستگەی لالش دەکەن.
پێشتریش په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستان له رۆژى 26.10.2010 به پشت بە حوكمەكانی بڕگە (1) لە ماددەی (56) یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992، به بڕیارێك ئەو جەژنانەی خواره‌وه‌ى بە جەژنی فەرمی بۆ ئێزدییەکان لە هەرێمدا داناوه:
1- جەژنی جەمایێ لە رۆژى 7ـى ی مانگی تشرینی یەکەمی زاینیەوە تاوەکو 13ـى هه‌مان مانگ لە هەموو ساڵێکدا.
2- جەژنی چلەی هاوین لە 31ـى مانگی تەمموزەوە تاوەکو رۆژى 2ـى مانگی ئابی زایینی لە هەموو ساڵێکدا .
3- جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان کە رێکەوتی یەکەمین رۆژی هەینییە لە مانگی کانوونی یەکەم بە ساڵنامەی رۆژهەڵات .