" هێندەی ئەو چاوانە خۆشمدەوێت"

برایەک بووەتە دونیای خوشکێک کە نەخۆشی داونی هەیە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە دەنگ و چاوەکانی خوشک و برایەکدا خۆشەویستی دەبارێت، برایەک بووەتە باوک و دایک و دونیا بۆ خوشکە تاقانەکەی کە نەخۆشی داونی هەیە و بەدڵیش گۆرانی بۆ دەڵێت، تا کەیف خۆشی بکات.

ئیبراهیم و مەخمەر خانی خوشکی دانیشتووی سۆرانن و بێ یەکتری هەڵناکەن، پەیامنێری 964 چووەتە لای هەردووکیان و پێکەوە دەمەتەقێیەکی خۆش دەکەن و ئیبراهیم دەڵێت، خۆشەویستی من و خوشکەکەم قەدیمە، کە باوکم 13 ساڵ پێش ئێستا شەهید بوو، سێ براکەی تریشم ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێنا، من و ئەو پێکەوە ماینەوە، تا مردن خزمەتکاری دەبم و بەتەمەنم زلەیەکم لێنەداوە.

ئەوەی زیاتر بووەتە جێگای سەرنج گۆرانی وتنی ئیبراهیم بۆ خوشکەکەی، ئەویش بە دڵ ماچی دەکات و کەیفی بە گۆرانیەکان دێت و دەشڵێت، براکەم بە قەدەر چاوەکانم خۆشدەوێت.

ئیبراهیم و مەخمەر عەبدوڵا، باوک و دایکیان لە ژیاندا نەماون، ئیبراهیمیش ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و باوکی چوار منداڵە و یەکێکیان بەهەمانشێوە نەخۆشی داونی هەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

براکەی گۆڕی بۆ خوشکەکەی ئامادە دەکرد، خۆی لەناویدا گیا...

براکەی گۆڕی بۆ خوشکەکەی ئامادە دەکرد، خۆی لەناویدا گیانی لەدەستدا