چاوى سێیه‌مى شۆفێرانن
ئاوێنه قۆقزییه شكاو و تێكچووه‌كانى رێگاى هامڵتۆن نۆژەنده‌كرێنه‌وه
964+
ئاکام غەفور – سۆران
بەشێکی ئاوێنە قۆقزییه‌كانى رێگاى هامڵتۆن له سنوورى ئیداره‌ى سۆران شكاون، هه‌ندێكیشیان تێكچوونه و هاتوچۆش ده‌ڵێت، به‌نیازن نۆژه‌نیان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی سیسته‌كى هاتوچۆ ئاوێنه‌ى قۆقزی له‌و شوێنه سه‌خت و پێچە نادیارانه داده‌نرێن كه لایه‌كى رێگاكه له‌لای شۆفێرانه‌وه دیار نییه و به‌هۆى ئه‌م ئاوێنه‌یه‌وه هه‌موو لایه‌كان ده‌بیندرێن.
زۆربه‌ى ئاوێنه‌كان ده‌كه‌ونه سه‌ر رێگای نێوان سۆران بۆ قه‌زاى چۆمان و ژماره‌یان 15 ئاوێنەیه.
964 ئەم بابەتەی گەیاندە هاتوچۆی سۆران و عەقید موحسین تەحسین، بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆ بە 964ـی وت، ئەوان تەنیا ئاگادری ئەوەن کە یەک ئاوێنە شکاوە.
وتیشی “پلانمان هه‌یە لە ماوەیەکی نزیکدا رێگاکە هێڵکاری بکرێت و هێمای هاتوچۆی زیاتر لە رێگاکە دابنرێت، لەگەڵ ئەوەش ئەو ئاوێنانەی شکاون چاک دەکرێنەوە”.
رێگای سۆران بۆ چۆمان نزیکەی 45 کیلۆمەترە به رێگایه‌كى مه‌ترسیدار داده‌ندرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى رێگایه‌كی تاك ساید و پڕ پێچ و په‌نایه و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆرى بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێله‌كانى له‌سه‌ر و ناوچەكه‌ش شاخاوییه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن