ساڵى رابردووش چوار به‌نداو ته‌واوكران
ساڵێكه كار له دروستكردنى به‌نداوى دوین له سنوورى هه‌ولێر ده‌كرێت و ته‌واو نه‌كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ردى بناغه‌ى دروستكردنى به‌نداوى دووین له سنوورى قه‌زاى پیرمام داندراوه و كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه و تاوه‌كو ئێستاش ته‌واو نه‌كراوه.
بەنداوه‌كه، بە شێوازی کۆنکریتی RCC دروستدەکرێت، درێژییه‌كه‌ى 320 مەتر و 75 مەتریش بەرز دەبێت، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە، پارێزگارى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، ئەم بەنداوە جگە لە پەرەپێدانی سامانی ئاو و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و كشتوكاڵ، دیمەنێكی جوان بە ناوچەی گەشتیاریی دوین دەبەخشێت و جوڵەی گەشتیاریی لە ناوچەكەدا زیاد دەكات.
رۆژى 16.9.2024 سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەردی بناغەی ئه‌م به‌نداوه‌ى دانا و بڕى 88 ملیار دیناریشی بۆ دروستكردنى ته‌رخان كرد.
دوێن، به‌هۆى بوونى قه‌ڵایه‌كی مێژوویی، ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وارییه، 40 كیلۆمەتر لە باكووری شاری هه‌ولێرەوە دوورە و دەكەوێتە سەر ده‌ربه‌ندی كۆڕێ و مێژووی قه‌ڵاکەی دەچێتەوە سەدەی شانزەیەمی زایینی.
له‌ماوه‌ى ساڵى رابردوودا جگه له ده‌ستپێكردنى ئه‌م به‌نداوه، له‌سنوورى هه‌ولێر چوار بەنداوی دیكه‌ش ته‌واوكران، ئه‌وانیش گۆمەسپان، چەمرگە، ئاقوبان و بەستۆڕە، حكومه‌تیش ده‌ڵێت، دروستكردنى ئه‌م به‌نداوانه بۆ بەگژداچوونەوەی وشكەساڵی و كەمئاوی و ئاودێری و كشتوكاڵ و گەشتیاری و زیادکردنی ئاوی ژێرزەویه.