باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر _ وێنە: 964
لە توركیا
بازرگانانی هەولێر دەتوانن لە پێشانگەی رایەخ و مۆبیلیات بەشداربن و مەسروفیشیان بەلاشە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە لە توركیا پێشانگەیەكی نێودەوڵەتی بۆ رایەخ و مۆبیلیات بكرێتەوە، ژووری بازرگانیی هەولێریش دەڵێت، بازرگان و خاوەنكارانی هەولێر دەتوانن بەشداربن و
و بازرگانانی هەولێر دەتوانن بەشدار بن و هوتێل و چەند خزمەتگوزارییەكی دیكەشیان بەخۆڕایی دەبێت.
كامەران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 17.9.2025 بە 964ی راگەیاند، پێشانگەكە لە شاری قەیسەریی توركیال لە ماوەی نێوان 8 بۆ 12.10.2025 دەكرێتەوە، كە تایبەتە بە رایەخ و مۆبیلیاتی ناوماڵ و ئۆفیس، بازرگانان و خاوەنکارانی ئەندام لە ژوورەکەمان (لە هەمان سێکتەری پێشانگا) ئاگادار دەکەینەوە، ئەوانەی خوازیارن بەشداربن لەم پێشانگایە، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر – بەشی پەیوەندییەکان بکەن، بۆ ئەوەی ئاسانكارییان بۆ بكرێ و رێنمایی بەشداریكردنیان پێبدرێ.
وتیشی، ئۆفەری ئەوە لە پێشانگەكە هەیە بۆ بەشداربووان، كە مانەوەی سێ رۆژ و دوو شەو لە هۆتێلی 5 ئەستێرە، پێشوازی لە فڕۆکەخانەی قەیسەری، خوانی ئێوارە، بلیتی چوونە ژوورەوەی پێشانگە، هەروەها هاتوچۆ لە نێوان پێشانگە و هۆتێل و بلیتی فڕۆکەی ناوخۆیی بۆ شاری قەیسەری، لەسەر ئەستۆی رێکخەری پێشانگەکە دەبێت و هەمووی بەخۆڕایی دەبێت.
كامەران محەمەد ئەوەشی روونكردەوە، بۆ خاوەن كار و بازرگانان، دوایین کاتی پێشکەشکردن بۆ بەشداریكردن، رۆژی 29ی ئەم مانگەیە.