تەکنیکی ئاماژە روونکرایەوە

مامۆستای قوتابییە نابیستەکان گەشەیان پێدەدرێ

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان، خولێکی سێ رۆژەی بۆ ئەو کەسانە کردووەتەوە کە حەزیان لێیە فێری زمانی ئاماژەبن.

ئەوانەی بەشداریان کردووە زۆرینەیان مامۆستا بوون، ژیلوان عادل، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بە 964ى وت، ئەوەی حەزی لێبێت فێری زمانی ئاماژەبێت، دەتوانێت بەشداری لە خولەکە بکات، ماوەی سێ رۆژ دەبێت خولەکە.

لە گەرمیان سێ پەیمانگای نابیستان ھەیە لە کەلار و کفری و خانەقین، بەھەرسێکیانەوە 70 خوێندکاری تێیدا دەخوێنێت، داواکارین بتوانن لە زانکۆ و پەیمانگاکانیش وەربگیرێن و درێژە بە خوێندن بدەن، ژیلوان عادل وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم خولانە بەردەوام بۆ مامۆستایانی پەیمانگاکانمان دەکەینەوە، بەڵام ئەمجارە ویستمان کراوەبێت و خەڵکێکی زیاتر فێری زمانی ئاماژەبن.

جوان عەلی، مامۆستای بیرکاریە لە پەیمانگای ھیوای نابیستان لە کەلار بە 964ى وت، زۆر گرنگە بۆ ئێمەی مامۆستا ئەم خولانە ببینین بۆئەوەی بتوانین بە باشترین شێوە بابەتەکان بگەیەنین بە خوێندکارە نابیستەکانمان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چاودێری گەرمیان داوای تۆمارکردنی منداڵان نابیست و ناگ...

چاودێری گەرمیان داوای تۆمارکردنی منداڵان نابیست و ناگۆ دەکات

بۆ یەکەمجار ئامێرێکی تیشکی پشکەوتوو بۆ سەنتەری تیشک لە...

بۆ یەکەمجار ئامێرێکی تیشکی پشکەوتوو بۆ سەنتەری تیشک لە کەلار دابینکرا