روداوێکی هاتوچۆ له دهۆك
شوفێرێک گیانی لەدەستدا و هاوسەر و کچەکەشى برینداربوون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بههۆى رووداوێكی هاتوچۆوه لەسەر رێگایهكى سەرەکی دهۆك، شوفێرێک گیانی لەدەستدا و هاوسهر و كچهكهشی بریندار بوون.
رووداوهكه ئهم بهیانییه لە نزیک کاتژمێر 10:00 لەسەر رێگای سەرەکی پارێزگای دهۆک زاڵگەی بەدریک لە نزیک گوندی جەمبور لەنێوان بارههڵگرێک و پیکابێک و ڤیکترایێک روویداوە.
هەیسەم بەربهار، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بنکەی تەندروستی 122 لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، روداوەکە لە جۆری پێکدادان بووه و شوفێری ئۆتۆمبێلی ڤیکتراكه بەناوی (رەمەزان عەلی) گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەی و کچەکەش بەسەختی برینداربوون و خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆن.
وتیشی “تیمی بنکەی تەندروستیمان گەیشتوونە شوێنی روداوەکە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا، بریندارەکانیش رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کراون و رەوشتی تەندروستیان جێگیر نییە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن