هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە: راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق
كارنامەی سبەی و دووسبەی بڵاوكرایەوە
نیسابی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تەواو نەكرا و دواخرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەنجام نەدا و بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایییەوە كۆبوونەوەی دواخست، هاوكات كارنامەی دانیشتنی سێشەممە و چوارشەممەی بڵاوكردەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق “پەرلەمان” ئەمڕۆ دووشەممە 15.9.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی و ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكەی بۆ سبەی دواخست.
هاوكات پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنی سبەی و دووسبەی بڵاوكردەوە، كە چەندین بڕگە و یاسای گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە هەمواری یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بەهۆی كردەوەكانی رژێمی بەعس زەرەرمەندبوون یان بەشێكی جەستەیان لەدەستداوە، دەنگدان بۆ یاسای تەندروستی دەروونی و یاسای وزە نوێبووەكان، هەمواری یەكەمی یاسای بەرگری شارستانی، هەروەها هەمواری یەكەمی یاسای یەكێتییە وەرزشییەكان و چەندین بڕگە و یاسای دیكە.
پەرلەمانی عێراق
بەپێی مەرسومێکی کۆماری
وادەی یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا
نووسراوێکی پارێزگای سەڵاحەدین رەتکرایەوە
کار لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جوتیارانی چەند گوندێکی دوزخورماتوو دەکرێت
"هیچ پێشێلکارییەک نەبووە"
دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد
لە کۆی 872 تانەی تۆمارکراو