كاره‌كانی پڕۆژه خزمەتگوزارییەکەی باغلومناره لە هەولێر چڕتر ده‌كرێنەوە - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
نیاز هەیە بەمزووانە خاوەن زەوییەکانی ئەو گەڕەکە لەخەم بڕەخسێندرێن
شارەوانی عەزمی جەزم کردووە؛ كاره‌كانی پڕۆژه خزمەتگوزارییەکەی باغلومناره چڕتر ده‌كرێنەوە
964+
شۆڕش قادری
كاره‌كانی پڕۆژه خزمەتگوزارییەکەی باغلومناره لە هەولێر چڕتر ده‌كرێنەوە و نیاز هەیە بەمزووانە خاوەن زەوییەکانی ئەو گەڕەکە لەخەم بڕەخسێنرێن.
نەبەز مستەفا بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “كاره‌كانی گه‌وره‌پڕۆژەی گه‌یاندنی خزمەتگوزارییه‌كانی گه‌ڕه‌كی باغلومناره له شاری هه‌ولێر فراوان و چڕتڕ دەکرێته‌وه و تیمه‌كانی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌ش ڕاده‌سپێردرێن به‌زووترین كات كاره‌كان ته‌واو بكه‌ن.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ دووشەممە 15.9.2025 تیمه‌كانی جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هەرێم و هەروەها سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێره‌وه ڕاسپێدراون، کارەکانی پڕۆژەکە خێراتر بكرێت و هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی هەرچی زووە کارەکانی کەرتی باغلومنارە بۆ خزمەتكردنی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ولێر ته‌واو بكرێت.
ساڵی ڕابردوو ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری، به گوژمه‌ی زیاتر لە 25 ملیار دینار لە كه‌رتی باغلومنارە دانا و پڕۆژه‌كه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه و تا ئێستاش کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوامە.