دانیشتوانه‌كه‌ى گردبوونه‌وه
گه‌ڕه‌كێكى نوێی سلێمانى له كاره‌با بترازێ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ى نییه
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
مه‌لا داود، گه‌ڕه‌كێكی نوێ و تازه دروستكراوى سلێمانى، جگه له كاره‌باى 24 كاتژمێری هیچ خزمه‌گوزارییه‌كه‌ى دیكه‌ى بۆ نه‌كراوه، به‌م شه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ى هاتنه ده‌ر و گردبوونه‌وه.
یه‌كێك له هاولاتیانى گه‌ڕه‌كه‌كه به 964ـى وت، له هاوین ئاویان زۆر خراپ بووه و زۆربه‌ى ماڵه‌كان له‌مانگى شه‌شه‌وه تاوه‌كو ئێستاش ئاو ده‌كڕن.
وتیشی “ته‌نیا كاره‌بایان بۆ هێناوين، تاوه‌كو ئێستاش ئاوه‌ڕۆ و رێگاوبانمان بۆ دروست نه‌كراوه”.
هاوڵاتیه‌كى دیكه‌ش ده‌ڵێت، قوتابخانه‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه له‌ناو كابینه‌یه و منداڵانیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاری بكه‌ن ده‌بێت بچنه ناو تۆز‌و خۆڵى گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن