سلێمانی

تەرمی هاوڵاتییەک لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە

+964

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كەمێك لەمەوبەر، لە نزیك تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی، تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دۆزرایەوە، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی دەڵێت، گومان دەكەین هاوڵاتییەكە جەڵتە لێیدابێت.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ی وت، كەمێك لەمەوبەر پیاوێک پێش ئەوەی بگاتە تونێلی پێشڕەو لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای سلێمانی گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و پشكنینی سەرەتایی بۆ كراوە، پیاوەكە بەتەمەنە و گومان دەكرێت جەڵتە لێیدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەكە تازەیە و تیمەكانیان تەرمەكە دەگوازنەوە بۆ پەیمانگای پزیشكی دادی سلێمانی، بۆ ئەوەی توێكاری بۆ تەرمەكە بكرێت و حاڵەتی مردنەكە دەستنیشان بكەن.

بە گوێرەی سەرچاوە تەندروستییەكە، هاوڵاتییەكە ئۆتۆمبێلێكی لاندكرۆزەر (وەنەوشە)ی پێبووە و لەدایكبووی 1953یە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوە

تەرمێک لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوە