مه‌ترسی نییه و بۆ رووپێویكردنه
دانیشتووانى قه‌زاى خه‌بات له‌باره‌ى هه‌ڵفڕاندنى درۆنه‌وه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانی قەزای خەبات و دەورووبەری ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر درۆنێكیان له ئاسمانى قه‌زاكه‌دا بینى، لایان ئاسایی بێت، چونكه مه‌ترسی نییه و بۆ كارى شاره‌وانى هه‌ڵیانفڕاندووه.
دلاوه‌ر فه‌تاح سەرۆکی شارەوانیی قەزای خەبات لە بارەی بوونی درۆن بە ئاسمانی خەباتەوە، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ئاگاداری هاوڵاتیانى كردووه‌ته‌وه، هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه و بە مەبەستی رووپێوی سنووری قەزاكه‌یانه.
ئاماژەی بەوەش كردووه، ئه‌و رووپێوییەى به درۆنه‌كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن لە نێوان خەبات و تۆبزاوەیە.