فۆڕمی خۆراكیان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه
هه‌زاران كه‌س به‌شه‌خۆراكیان بڕا
+964
ده‌شتی عارف
دوایی كۆتاییهاتنی واده‌ی خۆتۆماركردن بۆ فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پسوله‌ی خۆراك، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و فۆرمه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان بڕدراوه و هەزاران کەس دەبن، تا ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌میش ناتوانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانیی هه‌رێم، به964ـی راگه‌یاند، ” %86ـی خێزانه‌كان فۆرمی ئه‌لیكترۆنییان پڕكردووه‌ته‌وه و %14ـی پڕیان نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان سه‌روو 700 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و ئه‌وانیش تا فۆرمه‌كه پڕنه‌كه‌نه‌وه، ناتوانن به‌شه خۆراكی مانگانه‌یان وه‌رگرن”.
وتیشی، “ئێستا خۆتۆماركردن وه‌ستاوه و هاوڵاتیان ناتوانن فۆرم پڕبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی داهاتوودا قۆناغی دووه‌م ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وكات ده‌توانن خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ هه‌ر خێزانێكیش بڕی 10 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت”.
قۆناغی دووه‌می فۆڕمی ئه‌لیكترۆنیی خۆراک، بۆ گواستنه‌وه و زیادكردنی ناو و لابردنی ناوی مردووان، ده‌بێت جیا له‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی فۆرمیان پڕنه‌كردووتەوە ئه‌و كات ده‌توانن پڕی بكه‌نه‌وه، ئێستاش ته‌نیا له پارێزگای واست به شێوه‌ی تێست قۆناغی دووه‌م ده‌ستیپێكردووه و دواتر شاره‌كانی تری عێراقیش ده‌گرێته‌وه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا