پاسه‌كانى تێپه‌ڕین و دۆخى رێگا ئاسایی بووه‌وه
کاروان ستوونی: سعودیه لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى له‌سه‌ر ماددەی قەدەغەکراوەكان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ژماره پاسه‌ى عومره‌كانى كوردستان كه له رێگه‌ى چوونیان بۆ وڵاتى سعودیه له‌سنوورى عه‌رعه‌ر به‌هۆى بوونى ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو له‌ناو پاسێكدا وه‌ستێندرابوون، ئێستا رێگایان پێدراو وته‌بێژى حه‌ج و عومره‌شش ده‌ڵێت، دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه ، به‌لام لایه‌نى سعودیه لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى ده‌كات.
له دوێنێوه زیاتر له 30 پاسى عومره‌كارانى هه‌رێمى كوردستان له شوێنه‌ى سنوورى سعودیه وه‌سستێندرابوون، وه‌ك ئه‌وه‌ى لایه‌نى سعودی رایانگه‌یاند كه ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو له‌ناو پاسێكیان گیراوه.
كاروان ستوونى، وته‌بێژى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان به 964ـى راگه‌یاند، ئێستا دۆخه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و ته‌واوى پاسه‌كان تێپه‌ڕین و كێشه له هاتوچۆى رێگاكه نه‌ماوه.
وتیشی “ده‌سته‌ى باڵاى حه‌ج و عومره‌ى عێراق رایگه‌یاندووه كه هه‌ندێك كه‌سی نه‌فس نزم هه‌وڵیان داوه ماده‌ى قه‌ده‌غه‌كراو ببه‌نه ناو وڵاتى سعودیا، به‌ڵام ناو و جۆرى ماده‌كان ئاشكرا نه‌كراوه”.
به‌قسه‌ى كاروان ستوونى وڵاتى سعودیه مافى خۆیانه لێپیچچینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن و له‌وانه‌شه دوایی خۆیان به‌فه‌رمى ئه‌م بابه‌ته رابگه‌یه‌نن.