هەواڵەکانی ئەمڕۆ

شۆفێرانی هێڵی سلێمانی – باقوبە كێشەیان هەیە و دزیكردنیش تەكنیكی نوێ بۆ پەیدابوو

+964

ژووری هەواڵ

شۆفێرانی هێڵێ سلێمانی باقوبە (دیالە) كێشەیان تێكەوتووە و بەرامبەر یەكتر وەستاون، بەشێكیان لە تێرمینالی سلێمانی و بەشێكیان لە تێرمینالی شارەزوورن، ئەوانەی سلێمانی رازی نین ئەوانی شارەزوور هێڵەكەیان هەبێ و نەفەر بگوازنەوە، جەماعەتی تێرمێناڵی شارەزووریش دەڵێن مۆڵەتی فەرمییان هەیە و دەیانەوێت بێ كێشە كاری خۆیان بكەن.

شۆفێرانی هێڵی باقوبە - سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن هێڵە...

شۆفێرانی هێڵی باقوبە - سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن هێڵەکەیان فەرمییە

دەڤەری راپەڕین خۆی ئەم هاوینە كێشەی ئاویان هەیە و وشكەساڵی تەنگی پێهەڵچنیون و چەند سەرچاوەیەكیشیان وشك بووە، لەوەش خراپتر ئەمڕۆ شەممە جارێکی تر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و بەهۆیەشەوە ئەمڕۆ چەند گەڕەکێک لە قەڵادزێ ئاویان پێنەگەیشتووە.

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ بێ ...

ئێران ئاوی زێی بچوکی گرتەوە و چەند گەڕەکێکی قەڵادزێ بێ ئاو بوون

شێوازەكانی دزیكردن گۆڕان و ئێستا داهێنان و تەكنیكی نوێ لە دزیكردن هەیە، بەڵام لە دەست هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كوردستان رزگاریان نابێ و دەستگیر دەكرێن.
لە نوێترین دزیكردندا، لە سلێمانی ژن و مێردێک چوونەتە دوکانێک و بەفێڵ و بەناوی کڕینی شتومەک دوو هەزار دۆلاریان دزیوە، بەڵام پۆلیس لە شارێکی تر دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.

ژن و مێردێک لە دوکانێکی سلێمانی 20 وەرەقەیان دزی

ژن و مێردێک لە دوکانێکی سلێمانی 20 وەرەقەیان دزی

کەشەکە فێنک بووە و رۆژ رۆژی گەشت و سەیرانە، لەدوایین رۆژەکانی هاوین گەشتێک بۆ نەخۆشانی تالاسیمیای هەولێر رێکخرا و سەیرانێکی خۆشیان لە دۆڵی ئالانە کرد.

گەشتێک بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا رێکخرا و سەیرانێکی خۆشیا...

گەشتێک بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا رێکخرا و سەیرانێکی خۆشیان کرد