بۆ چەند کاتژمێرێک رێگای سەرەکی ناوچەکەیان داخست

دانیشتوانی گوندی گەرمک لە ناوچەی داودە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دانیشتوانی گوندی گەرمک لە ناوچەی داودە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری گردبوونەوە و بۆ ماوەیەک رێگای سەرەکی ناوچەکەیان داخست.

ئەحمەد حەمید، سەرپەرشتیاری گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “ساڵانێکە گوندەکانی ناوچەی داودە بێ خزمەتگوازی ماونەتەوە و دەیان جار داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە، بەڵام بێ سوود بووە، پێمانوایە لەبەر ئەوەی، کۆتا گوندین لە ناوچەکە، بۆیە پەراوێزخراوین و کەس ئاوڕمان لێ ناداتەوە”.

خەڵکی گوندی گەرمک داوا دەکەن، رێگای گوندەکەیان بۆ سەر رێگا سەرەکییەکە، قیرتاو بکرێت کە تەنیا شەش کیلۆمەتر دەبێت، وەک خۆیان دەڵێن، چەندین ساڵە بەدەست خراپی رێگاوبانەوە دەناڵێنن و لە وەرزی زستاندا رێگای گوندەکەیان دەبێتە قوڕ و لیتە و ئاستەنگی هاتوچۆیان بۆ دروست دەبێت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە، ئەو وتی، “چەندین جار نوسراومان ئاڕاستەی سەرووی خۆمانەوە کردووە و هیچ جیاوازییەکمان نەکردووە لە نێوان گوندکاندا، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار، بەپێی گەورە و بچوکی گوندەکان و ژمارەی دانیشتووان خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکات، گەرمکیش گوندێکی بچوکە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پشتگوێیان ناخەیەن و لە هەوڵداین داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەین”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رەشەبای بەهێز چوار گوندی ناوچەی داودەی بێ کارەبا کرد

رەشەبای بەهێز چوار گوندی ناوچەی داودەی بێ کارەبا کرد

دواى ساڵانێک فەرامۆشى؛ گوندەکانی

دواى ساڵانێک فەرامۆشى؛ گوندەکانی "داودە" پڕۆژەی خزمەتگوزارییان پێدەگات