هەشت تاوەری کارەبا چەماونەتەوە

رەشەبای بەهێز چوار گوندی ناوچەی داودەی بێ کارەبا کرد

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

رەشەبا بەهێزەکەی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەی داودەی سنوری خورماتوو ژمارەیەک تاوەری کارەبای چەماندووەتەوە و کارەبای چوار گوندی ناوچەکەشی بڕیوە.

فازڵ عەباس، بەڕێوەبەری بەشی کارەبای خورماتوو بە 964ـی وت، “ئەو ستونانەی چەماونەتەوە یاخود شکاون بەشێکیان زۆر کۆن بوون و بەرگەی ئەو رەشەبا بەهێزەیان نەگرتوە و چەماونەتەوە و شکاون، بۆیە بەکەڵکی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەش نایەن و بڕیارماندا سەرجەم ئەو تاوەرانە بگۆڕین کە ژمارەیان هەشت تاوەر و سێ کێبڵی گەورەی گەیاندنی کارەبایە بۆ گوندەکان”.

وتیشی، لەئێستادا تیمێکمان راسپاردووە تاکو بچن ئەو تاوەرە کۆنانە لابەرن و شوێنی تر بۆ تاوەرە نوێیەکان ئامادە بکەن و لەکاتی تەواوبونی کارەکان کە دوو رۆژ دەخایەنێت و پاشان دەستبەجێ تاوەرە نوێیەکان دادەنێن و کێشەی کارەبای ناوچەکە بەتەواوی چارەسەر دەکرێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

دۆخی دانیشتوانی خورماتوو لەگەڵ کارەبای نیشتمانی باش ن...

دۆخی دانیشتوانی خورماتوو لەگەڵ کارەبای نیشتمانی باش نییە