كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان

142 دەنگ بەڵێ بۆ “دوو دەوڵەتی فەڵەستین و ئیسرائیل” دەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 بە زۆرینەی دەنگ جاڕنامەیەكی پەسەند کرد کە “هەنگاوی کۆنکرێتی و کاتبەند و نەگەڕاوە” بەرەو چارەسەری دوو دەوڵەتی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان دەخاتە ڕوو، ئەمەش پێش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە نیویۆرک.

بەیاننامەكە پشتگیری 142 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی نەخێری بەدەستهێنا، هەروەها 12 دەنگ بێلایەنی خۆیان راگەیاند.

میدیا جیهانییەكان باس لەوە دەكەن، ئەو وڵاتانەی کە دەنگیان بە دژی ئەو جاڕنامەیەدا، بریتی بوون لە: ئەمریکا، ئیسرائیل، ئەرجەنتین، هەنگاریا، پاراگوای، ناورۆ، مایکرۆنێزیا، پالاو، پاپوای نیوگینیا و تۆنگا.

ئەو وڵاتانەی بەشداریشیان نەکرد بریتیی بوون لە: کۆماری چیک، کامیرۆن، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، ئیکوادۆر، ئەسیوپیا، ئەلبانیا، فیجی، گواتیمالا، ساموا، مەقدۆنیای باكوور، مۆڵدۆڤا و باشووری سودان.

هەروەها لە جاڕنامەکەدا ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە غەززە، گەمارۆدان و برسیکردنیش كراوە، جگە لەوە هێرشەکانی حەماس لە 7.10.2023ی ئیدانە کرد و رایگەیاند شەڕی غەززە دەبێ هەرئێستا کۆتایی پێبێت.

جاڕنامەكە حەوت لاپەڕەیە و لە ئەنجامی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دێت کە لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردوودا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، کە سعودیە و فەرەنسا میواندارییان كرد بۆ تاوتوێکردنی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل.

چاوەڕوان دەكرێ پرسی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین باڵ بەسەر كارەكانی لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و لیستی ئەو وڵاتانەی دانیان پێدا ناوە لە میانی کۆنفرانسێکی فەرەنسی- سعودیدا بكێشێت، کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی لە 22.9 بەڕێوەدەچێت.

لە کۆتایی مانگی تەمموزیشدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، لەو کاتەوە زیاتر لە دەیان وڵاتی رۆژئاوایی رایانگەیاندووە کە شوێنی فەرەنسا دەكەون و دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێن، لەوانە بەلجیکا، ماڵتا، بەریتانیا، پۆرتوگال، فینلاند، لۆکسمبۆرگ، کەنەدا و ئەڵمانیا.

فەرەنسا داوا دەکات هەموو وڵاتان دان بە دەوڵەتی فەڵەستی...

فەرەنسا داوا دەکات هەموو وڵاتان دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێن