ته‌مه‌نی به‌قه‌د قه‌ڵا ده‌بێت
گۆڕستانه‌كه‌ی ناو بازاڕ هێشتا مردووی لێ ده‌نێژرێت
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
گۆڕستانی ناو بازاڕی هه‌ولێر هه‌ر له كۆنه‌وه هه‌یه و به‌وته‌ی دانیشتوانی كۆنی هه‌ولێربێت ته‌مه‌نی به‌قه‌د قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌بێت و ئێستاش مردووی لێ ده‌نێژرێت.
ئیسماعیل عه‌بدولره‌حمان، گۆڕهه‌ڵكه‌ن و پاسه‌وانی گۆڕستانه‌كه‌یه به964ـی وت، ته‌مه‌نی ئه‌و گۆڕستانه به‌قه‌د قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌بێت و سه‌روو سێ هه‌زار گۆڕی تێدایه، ئێستاش ئه‌وانه‌ی زه‌وییان له‌ناو گۆڕستانه‌كه هه‌یه مردووه‌كانی خۆیانی لێده‌نێژن.
سه‌باره‌ت به گومه‌زه تاقانه‌كه‌ی ناو گۆڕستانه‌كه‌ش وتی، پێشوتر نزیكه‌ی 25 گومه‌زی هاوشێوه‌ی لێ بووه به‌ڵام به‌هۆكاری جیا جیا له‌ناو چوون و ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌ی لێماوه و گۆڕی ساڵح حه‌داد هه‌ولێری و منداڵه‌كانیه‌تی، هه‌ر چه‌نده ئه‌ویش كه‌مێك رووخاوه و تێكچووه به‌ڵام ته‌نیا گومه‌زه مابێته‌وه له گۆڕستانه‌كه‌دا.
له‌كاتی دروستكردنی بازاڕی داون تاون پلانی تێكدانی ئه‌و گۆڕستانه هه‌بوو به‌ڵام دوایی پلانه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه و گۆڕستانه‌كه وه‌كو شوێنێكی مێژوویی مایه‌وه و ئێستاش رۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تاوه‌كو حه‌وتی ئێواره ده‌كرێته‌وه به‌رووی سه‌ردانی كه‌ران.
پێداچوونەوە: توانا نەقی