بەهۆی شەرمنییەوە زۆر جار مافم خوراوە
ئامانجی یاخی میوانی ماڵی خۆتە
+964
ژووری هەواڵ
هەر لە منداڵییەوە خولیای هونەری میللی بووە و بە شیعر نووسین دەستیپێكردووە و دەستی هاوكاری و یارمەتی بۆ زۆربەی هونەرمەندان درێژ كردووە و وەك خۆی دەڵێت، زۆر شەرمنە و بەو هۆیەشەوە زۆر جار مافی دەخورێت.
هونەرمەندى بەندبێژ، ئامانج یاخی، لە پڕۆگرامی ماڵی خۆتەى 964 باس لەیەكەم چالاكی هونەری خۆی دەكات، كه دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2010 و زیاتر دەچێتە دانیشتنە تایبەتەكان و خۆی بە دوور دەگرێت لە ئاهەنگ و چالاكییە جەماوەرییەكان.
له ماڵی خۆتە دوورمەكەوەرەوە، تا هەموو شتێك دەربارەی ئەم هونەرمەندە بزانیت.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح