حاڵه‌تێكى ته‌ندروستى ده‌گمه‌ن له سۆران
ژیانى ژنێكى دووگیان له مه‌ترسی رزگار كرا كه منداڵدانێكی دوو پارچه‌ى هه‌بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری، حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نى ته‌ندروستى دۆزرایه‌وه كه ئه‌ویش خانمێك بوو به منداڵدانێكی دووپارچه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه ده‌ڵێت زوو فریاى ئه‌م خانه‌مه كه‌وتوون و له مردن رزگاریان كردووه و ده‌شڵێت “له هه‌ر هه‌زار ژنێك دوو تاوه‌كو پێنج ژن رووبه‌ڕووى ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه”.
خانمه‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌ى سۆران، نیشانەکانی ئەوەی دەگەیاند کە باری هۆشداری جێگیر نییە و سکئێشەی زۆر توندی هەبوو، راستەوخۆ پاش پشکنینی پزیشک و سۆنار و پشکنینی تاقیگە دەرکەوت کە لە هەفتەی 15 ـی دوو گیانییە و منداڵدانی کێشەی زگماکی هەیە (دووپارچەیە) Uterine Didlphys و دووگیانیەکەی لە یەکێک لەپارچەکانە.
خانمه‌كه، تووشی تەقینی منداڵدان و خوێنبەربوونێکی زۆری ناوەوە بوبوەوه، هەر زوو نەشتەرگەریان بۆ ئه‌نجامدا و شه‌ش بوتڵ خوێن و پلازما و پلەیتلێتی وەرگرت و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ ماوەی دوو رۆژ، بەتەندروستی زۆر باشه‌وه رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
نه‌خۆشخانه‌كه‌ى سۆران ئه‌م چیرۆكه‌ى سه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م خانمه بڵاوكردووه‌ته‌وه، د.رێباز ئه‌حمه‌د باڵه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به 964ـى وت، ئه‌مه یه‌كێك بوو له‌و حاڵه‌ته ده‌گمه‌نانه‌ى كه له هه‌ر هه‌زار ژنێك دوو تاوه‌كو پێنج ژن تووشیان ده‌بێت.
وتیشی “ئه‌م جۆره ژنانه له منداڵ خستنه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى منداڵدانیان دوو پارچه‌یه و منداڵه‌كه له‌ناو یه‌كێك له پارچه‌كان گۆشه‌گیر ده‌بێت”.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌م جۆره ژنانه به‌و حاڵه‌ته‌ى خۆیان نازانن تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى ئازارێكی زۆریان پێده‌كات، بۆیه دواى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى منداڵى ناو سكى ژنه‌كه له‌بارچوو و خۆیشى ژیانى له‌مه‌ترسی و مردن رزگار كرا.
رۆژانه له نه‌خۆشخانه‌ى لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری لانیكه‌م 10 نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ژنان ده‌كرێت و مانگانه‌ش نزیكه‌ى 400 حاڵه‌تى له‌دایكبوونى منداڵان تۆمار ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ڵێت “ئێمه هه‌موو چالاكییه ته‌ندروستییه‌كانمان بڵاوناكه‌ینه‌وه مه‌گه‌ر حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نى وه‌كو ئه‌و ژنه بێت كه له زكماكه‌وه ئه‌م كیچشه‌یان بۆ دروست بووه”.