لە قه‌زاى سیدەکان و ناحیه‌ى پیران
دروستکردنی دوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی له ته‌واوبووندان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكردووه، خه‌ریكی ته‌واوكردنى كاره‌كانى دوو نه‌خۆشخانه‌ى نوێن كه هه‌ردووكیان 25 قهرهوێڵهیین، یه‌كه‌میان بۆ سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان و دووه‌میشیان بۆ ناحیه‌ى پیرانى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆره.
د. دلۆڤان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، ده‌ڵێت، ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ى جێبه‌جێی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستییه له ئیداره‌ى سۆران.
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، بە یاوەری تیمێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و باسیان لە پڕۆژەی درووست‌کردنی هەردوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی قەزای سیدەکان و نەخۆشخانەی ناحیەی پیران لە قەزای مێرگەسۆر کرد، کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندان.
روونیكردووه‌ته‌وه، بە تەواوبوونی ئەم دوو پڕۆژەیە، ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دەچنە ئاستێکی زۆر باشترە و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى ئه‌م دوو شوێنه.