گۆڕانکاری لە سیستمەکەیاندا دەکەن

بۆ مامەڵەی لۆگۆ و مۆڵەتی شۆفێری تەکسی سەردانی هاتوچۆی سلێمانی مەکەن

964+

ژێوار خدر

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە سلێمانی دەیانەوێت مامەڵەی لۆگۆی تەکسی و مۆڵەتی شۆفێری تەکسی بکەن جارێ مەڕۆن سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی مەکەن،  لەبەرئەوەی گۆڕانکاری لە سیستمەکەدا دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو شۆفێرانەی کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەی پەیوەست بە مۆڵەتی شۆفێری تەکسی یەکەم جار و مامەڵەی لۆگۆی تەکسی، لە ئێستادا با سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ژووری ژمارە 48 لە هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی نەکەن، تا لەرێی پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانیەوە ئاگادار دەکرێنەوە.

دەشڵێت، هۆکارەکەی ئەوەیە کە  راکێشانی فۆرمی بایۆمەتری بۆ لۆگۆی تەکسی کارا نیەو گۆڕانکاری لەسیستمەکەدا دەکرێت و تەواو نەبووە.

هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام...

هاتوچۆی سلێمانی لێپێچینەوە لە میوەفرۆشەکانی سەر شەقام دەکات