گرنگییەکەى چییە؟

کۆلێژى پزیشکیی سلێمانی متمانەی “WFME” بەدەستهێنا؛ وانەی “زیرەکیی دەستکرد”یشی زیادکرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، بۆ دووەم ساڵی لەسەریەک، کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی متمانەی نێودەوڵەتیی لەلایەن دەزگای جیهانیی فیدراسیۆنی پەروەردەی پزیشکی (WFME) پێبەخشرايەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کۆلێژەکە چەندین نوێگەرى و گۆڕانکاری لە پڕۆگرامی خوێندندا کردووە، دیارترینیان زیادکردنی وانەی “پزیشکی و زیرەکیی دەستکرد”ـە.

د. توانا عەبدولڕەحمان، راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی راگەیاند، “لە کۆتایی ساڵی 2023ـەوە کۆلێژی پزیشکی دەستیکردووە بە ئامادەکاری بۆ ئەوەی متمانەی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆری مامۆستایان و خوێندکاران و فەرمانبەران، لە سەرەتای ساڵی 2024 تیمی نێودەوڵەتیی دەزگای (WFME) هاتنە کۆلێژەکەمان و پشکنینی تەواویان بۆ شێوازی بەڕێوەبردنەکەی کرد و دواتر متمانەی نێودەوڵەتییان بە کۆلێژەکە بەخشی”.

د. توانا، ئەم متمانە بەخشینە بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ زانکۆکەیان ناو دەبات، چونکە وەک دەڵێت: خوێندکارانمان لە هەر وڵاتێک درێژە بە خوێندن بدەن، یان بۆ کارکردن، هیچ ئاستەنگێکیان بۆ دروست نابێت.

” هەر کۆلێژێک لەلایەن (WFME)ـەوە متمانەی پێببەخشرێت، ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە داوای لێدەکات ساڵانە راپۆرتی لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی کۆلێژەکەی پێبدات، تا بزانن کۆلێژەکە تاچەند سەرقاڵی نوێگەرییە”، د. توانا واى وت.

وتیشی، “بۆ ئەمساڵیش دوای ساڵێک لە وەرگرتنی متمانە، راپۆرتی کۆلێژەکەمان پێشكەش بە دامەزراوەکە کرد و خۆشبەختانە وەڵاممان وەرگرتەوە، کە بۆ دووەمین ساڵ متمانەیان بە کۆلێژەکەمان بەخشیوەتەوە و سوپاس و پێزانینیشیان ئاڕاستەکردوین”.

سەبارەت بە هۆکاری نوێکردنەوەی متمانەکە، راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، “هۆکارەکەی ئەوەبووە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا تازەگەریمان کردووە و گۆڕانکاریمان لە پڕۆگرامی خوێندندا کردووە و وانەی پزیشکی و زیرەکیی دەستکردمان زیادکردووە بۆ خوێندن و پراكتیزەكردن”.

ئەفسەرێکی کورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئا...

ئەفسەرێکی کورد بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئاسایشی ستراتیجی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا