هەموو ئەمانە و زیاتر، لە نۆ رادیۆ

گرژییەکانی تەپەسەوز، حەسرەتەکەی جەلیل زەنگەنە و مژدەی خۆشبوونی کەشوهەوا

964+

ژووری هەواڵ

ئەمجارە نۆ رادیۆ لە هەموو ئاڵقەکانی دیکە جیاوازە هەر لە کێشەی عەرەبى هاوردە و جوتیارانى گوندى تەپەسەوزەوە تا مژدەی خۆشبوونی کەشوهەوا و چی بابەتی گەرمی رۆژ و هونەری و وەرزشیە توانا و چاوان باسی دەکەن

یەکێک لە تەوەرەکان باس کردنە لە مێردمنداڵێکی بەهرەمەند کە لە کۆڵانەکانی تەیراوەوە بەنیازە بەرەو یاریگاکانی ئیسپانیا بڕوات، ئەوە جگە لەوەی پزیشکێکی پسپۆڕی ددان میوانە و هەرچی پرسیاری سەبارەت بە هۆڵیود سمایەڵ هەیە وەڵامی داوەتەوە.

ئینجا هەر ئەوەش نییە ئاگادارن کە بەریتانیا کۆچبەرە نایاساییەکان لە شوێنە سەربازییەکان نیشتەجێ دەکات؟ دەی لەم ئەڵقەیە وەڵامی ئەو پرسیارە و ورد و درشت لەسەر ئەم کەیسە باسکراوە.

بێگومان بابەتی هونەریشمان لەبیر نەکردووە جەلیل زەنگەنە بە حەسرەتەوە دەیەوێت گەردەلول تەواو بکات و دەڵێت گلەیی مەکەن ئەگەر بەلایکی دیکەیا رۆیشتووین مەبەستی ئەو کەناڵەیە کە دراماکەی لێ پەخش دەکرێت

لە کۆتاییشدا یەک هەواڵی دڵ فێنککەرەوە هەیە لەسەر کەشوهەوا و دەڵێن ئیتر هاوین وردە وردە ماڵئاوایی دەکات و پلەکانی گەرمی دوو سێ پلە دادەبەزن، هەموو ئەوانە و زیاتریش لە ئەڵقەی ئەمجارەی نۆ رادیۆ ببینە.

لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باسی هەموو شتێک کرا

لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باسی هەموو شتێک کرا