موچە نییە و درۆن هەیە

لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باسی هەموو شتێک کرا

964+

ژووری هەواڵ

موچە نییە و درۆن هەیە ئەمە دەستپێکی قسە و باسی ئەڵقەی ئەم جارەی نۆ رادیۆ بوو، توانا و چاوان دنیایەک بابەتی جیاواز و سەرنجڕاکێشیان ئامادە کردبوو.

کاک ئەرسەلانیش بۆ قسە کردن لەسەر نۆژەن کردنەوە یاریگە و ئیدارەی یانەی هەولێر، بەڕێوەچوونی یاریی نێوان دهۆک و زاخۆ لە بەغدا و خۆ نوێکردنەوەی هەر دوو یانەی ریال مەدرید و لیڤەرپووڵ بووە میوانی ستۆدیۆ و گفتوگۆیەکی دوور و درێژیان ئەنجامدا.

هەر ئەوەندە نییە چاوان هەواڵێکی خۆشیشیدا بە بینەرانی 964 و وتی کە پلەکانی گەرما دادەبەزن و جەوەکەی کەمێک فێنکتر دەبێتەوە و محەمەد عەلی پەیامنێریشمان لە پشدەر فیچەرێکی ئامادەکردبوو لەسەر دارێکی بە تەمەنی پشدەر کە تەمەنی هەزار ساڵ دەبێت، ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باس کراون بینەری بن.

رەمەزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە نۆرادیۆ باس باسی جەژن...

رەمەزان بەرەو کۆتایی دەڕوات و لە نۆرادیۆ باس باسی جەژنە